به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بان کی مون سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان شەوی هەینی لە نیۆیۆرک بە ئاماژەدان بە کەمبوونی تێکهەڵچوونەکان لە سوریا لەبەر جێبەجێ کردنی ئاگربەس وتی : کاتی ئەوە گەیشتووە کە لایەنە جۆربەجۆرەکانی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتی ئێستا بگەڕێننەوە سەر مێزی وتووێژ.
بان کی مون ڕایگەیاند : دامەزرانی ناوچەی هێمن لە سوریا بەمەبەستی دانی یارمەتی بە توشبووان و خەڵکی گەمارۆ دراو، داهێنانێکی باشە و دەبێ وردیاتی ئەم گەڵاڵەیە بەباشی لێک بدرێتەوە .
هەرلەم حاڵەدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سوریا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لەمەی کە دامەزرانی ئاگربەسی کاتی دەبێتە هۆی کەمبوونی سەرنج ڕاکێشی تێکهەڵچوون و توندوتیژییەکان لەم وڵاتە ، لەمەی کە یارمەتی دان بە ئاوارەکانی سوری هەروا بەرەوڕووی دژوارییە، پەژارەی دەربڕی .
ستفان دوجارێک وتەبێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پرێس کۆنفرانسی ڕوژی پێنج شەممە بە گێڕانەوە لە ستفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە وتووێژەکانی ئاشتی سوریا کەمبوونی تێکهەڵچوونی چەکدارانەی سوریا دوابەدوای دامەزرانی ئاگربەسی ئەم دواییە لەم وڵاتەی بە سەرنج ڕاکێش وەسف کرد ....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٠٢
News ID: 779435
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای لە لایەنەکانی سووریا کرد بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی وتووێژ.